ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: ریال بێتیس شایستەی بردنەوە بوو

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە شكستەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس دەكات.

شەوی رابردوو ریال بێتیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە لە میانی یارییەكانی گەڕی 26ی لالیگای ئیسپانیا.


لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

یارییەكەمان بە باشی دەستپێكرد، بەڵام دواتر پابەندبوونمان لەدەستدا، بەهۆیەوە نەمانتوانی كۆنترۆڵی یارییەكە بكەین، بەرامبەرمان بە شێوازێكی باشتر یارییان دەكرد و شایستەی بردنەوە بوون.

ئەمە دۆڕانێكی كاریگەر بوو لە كێبڕكێی لالیگا، دەبێت بە خێرایی خۆمان چاكبكەینەوە، دۆڕان لەم قۆناخە سەختەدا، چونكە هەموو یانەكان تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن، بەڵام ئێمە بە ئاستی پێوویست دەرنەكەوتین، تەنیا لە گێمی یەكەمدا 27 جار تۆپمان لەدەستدا و ئەمەش ژمارەیەكی قبوڵنەكراوە.

ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بین ناتوانین سێشەممە لە ئاتلێتیكۆ مەدرید ببەینەوە، ئەوەش روونە، هیوادارم ئەم ئەنجامە بە ئاگای هێنابینەوە.

دەربارەی هۆكاری گۆڕانكاری پێكردنی كیلیان ئێمباپێ، كارلۆ گوتی:

ئێمباپێ كێشەی ددانەكانی هەبوو، لە چەند رۆژی رابردوودا زۆر راهێنانی لەگەڵمان نەكرد، بۆیە لە باشترین ئاستی خۆیدا نەبوو، بڕیارماندا گۆڕانكاری پێبكەین بۆ ئەوەی هیچ كاریگەریەكی لەسەری نەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button