
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 26ی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسێداد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسێداد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی لالیگای ئیسپانیا.

یاریی پێشوو ریال سۆسێداد لە یاریگای خۆیدا بە تاكە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لە بارسێلۆنا بردەوە و یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵی تۆڵە كردنەوە لە سۆسێداد دەدات.
شەوی رابردوو ریال بێتیس بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ریال مەدریدی بردەوە و بارسێلۆنا لە ئەگەری بردنەوەی لە ریال سۆسێداد جیاوازی خاڵەكانیان بۆ سێ خاڵ زیاد دەكات.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 25 یاریی كردووە، لە 17 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال سۆسێدادلە كۆی 25 یاریی لە 10یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و یازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ تێر شتیگن، مارك بێرناڵ و كریستێنسن رووبەرووی سۆسیداد دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ریال سۆسێداد بە بێ شێرالدۆ بێكەر، كۆبۆ، نایف ئاگرد، پاچیكۆ و زاخاریان رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، ئاراوخۆ، مارتینێز، بالدێ
كاسادۆ، پێدری
یامال، گاڤی، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی