
یاریگا –
لیۆنێل مێسی نائاسوودەیی خۆی دەگێڕێتەوە سەروەختی یاریکردنی بۆ پاریس سانجێرمان.
مێسی دوای ساڵانێکی زۆر لە نووسینەوەی سەروەریی بۆ بارسێلۆنا سەرەنجام لە ساڵی 2021 کەتەلۆنیای بەرەو پاریس سانجێرمان بەجێهێشت و دوو ساڵ لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا مایەوە.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ Apple Music Zane Lowe کە فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە، وتی
دوو ساڵم لەگەڵ پاریس چێژ لێنەدەبینی. رۆژانە دڵخۆش نەبووم. چ لە راهێنانەکان یانیش لە یاریکردن. زۆر قورس بوو لەگەڵ هەموو ئەو شتانە رابێم. بۆیە هەستمکرد هاتنم بۆ ئینتەر مەیامی پێویست بوو چونکە یانەیەکە خەریک گەشەدەکات، زۆر نوێیە و چەند ساڵێکە وەک یانەیەک هەیە.
ماوەی ئەو دوو ساڵەی لە پی ئێس جی، لیۆ توانی دوو نازناوی خولی فەڕەنسی و جامێکی سوپەری ئەو وڵاتەی بردووەتەوە. لە 76 یارییشدا بەشداریی لە 67 گۆڵ کرد (32 گۆڵ و 35 ئەسێست.)
🔴🔵 Leo Messi: “I had to leave Barcelona and I spent 2 years in Paris that I didn’t enjoy…”.
“I was not happy on a daily basis, with games, training, it was hard for me to adapt”. pic.twitter.com/fa6XQa4iOR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 1, 2025