
یاریگا –
بازاڕی ئالێکساندەر ئیزاک تا دێت گەرمتر دەبێت رکابەری بۆ گواستنەوەی توندتردەبێت.
ئیزاک لە ئێستادا لە دیارترین یاریزانە ئاستبەرزەکانە لەنێو پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا. بەجۆرێک لە 30 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان لەگەڵ نیوکاسڵ بەشداریی 26 گۆڵی کردووە (21 گۆڵ و 5 ئەسێست).
بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لیستی یانە خوازیارەکانی ئیزاک درێژ بووەتەوە بۆ شەش یانە. کە سیانیان تەنها لە پرێمەرلیگە و یانەکانیش ئەمانەن:
لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا و بایرن میونشن.
ئەو سەرچاوەیە نرخی دەستبەرداربوون لە ئالێکساندەر ئیزاک بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات نیوکاسڵ 100 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەر ئەستێرە گۆڵکارەکەی.