ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا مانەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا دڵنیایی دا لەسەر داهاتووی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی کە لە ماوەی رابردوودا وەک یەکێک لە ناوە دیارەکانی یانەکە دەنگۆی بەڕێکردنی هەبوو لە هاوینی داهاتوودا.

ناوی ئیلکای گۆندوگان یەکێک بوو لەو حەوت یاریزانەی کە دەنگۆ هەبوو سیتی لە کۆتایی وەرزەکە بەڕێیان بکات.

زیاتر لە نیوەی یاریزانەکانی سیتی بەرێدەکرێن

بەڵام لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر پلیمۆس لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پێپ سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی وتی

پێوامبێ بەڵێ مان سیتی ئامادەن گرێبەستی گۆندوگان درێژبکەنەوە. ناتوانم ئەو ماوەیەی خۆم لێرە بەبێ ئەو بهێنمە پێش چاوم.

سەرکەوتناکانمان (لەو ساڵانەی رابردوودا) وەک راهێنەرێک بیڵێم، بەبێ هەبوونی ئەو یاریزانانە مەحاڵ دەبوو.

ئیلکای کە دوای ساڵانێکی زۆر لە سیتی روویکردە بارسێلۆنا و هاوینی رابردوو گەڕایەوە ئیتیحاد، لەم وەرزە بە هۆکاری جیاواز لە پلانە سەرەکییەکانی راهێنەرە ئیسپانیەکەدا نیە و کێبڕکێی پێگەکەی قورستر بووە. لەو بارەیەوە گواردیۆلا وتی

ئەو یاریزانانە کە نیگەرانن یاخود یاریی ناکەن، لێیان تێدەگەم. ئەو میراتەی بۆ نەوەکانی داهاتوو جێیدەهێڵین هەمووی بەهۆی ئەم جۆرە یاریزانانە بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button