
یاریگا –
یاسایەکی یاریی تۆپی پێ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، لەمەودوا ئەگەر گۆڵپارێز هەوڵی بەفیڕۆدانی کات بدات بە شێوازێکی دیکە سزا دەدرێت.
بۆردی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (IFAB) ئەمڕۆ پێشنیازی گۆڕانکاریی لە یاسایەکی تۆپی پێ پەسەند کرد، کە تایبەتە بە بەفیڕۆدانی کات لەلایەن گۆڵپارێزەوە، ماوەی کاتی گڵدانەوەی تۆپیشی لەلایەن گۆڵپارێزانەوە زیادکرد.
The IFAB tackles goalkeeper time wasting ➡️ https://t.co/jEei0s1Cfo
Watch now on https://t.co/1mL2Gsdcsi: press conference following the 139th Annual General Meeting pic.twitter.com/z0d8BmlWtw
— The IFAB (@TheIFAB) March 1, 2025
پێشتر ئەگەر هەر گۆڵپارێزێک لە 6 چرکە زیاتر تۆپی لەناو دەستی خۆی هێشتباوە و پارێزگاریی لە تۆپەکە بکردبا، ئەوا لێدانی ناڕاستەوخۆ لەدژی ئەو گۆڵپارێزە هەژمار دەکرا و لەناو ناوچەی سزا فاڵی لەسەر هەژمار دەکرا، بەڵام بەگوێرەی گۆڕانکارییە نوێیەکە، هەر گۆڵپارێزێک بۆی هەیە 8 چرکە تۆپ لەناو دەستەکانی خۆی بهێڵێتەوە نەک 6 چرکە.
IFAB نەک هەر ماوەی گڵدانەوەی تۆپ، بەڵکو جۆری سزایەکەشی گۆڕیوە، لەمەودوا ئەگەر گۆڵپارێز لە 8 چرکە زیاتر تۆپەکەی لای خۆی هێشتەوە، ئەوا کۆڕنەی لەسەر هەژمار دەکرێت و تیپی بەرامبەر کۆڕنەی پێدەدرێت.
وەرزی رابردوو لە ماڵتا و پرێمەرلیگ2 ئەم یاسایە نوێیانە وەکو تێستێک تاقیکراونەتەوە، دوای پەسەنکردنی گۆڕانکارییە نوێیەکان بەفەرمی لە وەرزی داهاتووەوە ئەم یاسایە نوێیانە جێبەجێ دەکرێن.