
یاریگا –
هانزی فلیك راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا باسی له ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد كرد و رایگه‌یاند تیپه‌كه‌م له دۆخێكی باشدایه.
فلیك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی،
شێوازی راهێنانی تیپه‌كه‌م بۆمن زۆر گرنگه، ئێمە سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتووە، بێگومان سێ رۆژ جارێک یارییەکمان هەیە، ئەوەش بارگرانییەکی گەورەیە بۆ تیپه‌كه‌م.
له‌باره‌ی یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه گوتی،
پێموایە گۆڕانکاری دەکەین، بەڵام ناڵێم چ گۆڕانکارییەک دەکەین، وەک هەمیشە پێویستمان بە یاریزانی دیكه هه‌یه.
❗️ Flick y la diferencia entre Marc Casadó y Frenkie de Jong pic.twitter.com/YxSQLS7mUp
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 1, 2025
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یان رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه له چامپیونزلیگ یاریی هه‌یه فلیك گوتی،
لەم وەرزەدا زۆر شت روویدا، لەسەرەتاشدا ئێمە لە ستافی راهێنەرایەتی کەمێک نیگەران بووین، بەڵام تیپەکە هەمیشە سەرسامی کردووین، و پێموایە ئێوەشی سەرسام کردووه.
باسی له‌وه‌شكرد،
ئێمه له یارییه‌كان كه‌م پشوو وه‌رده‌گرین، لە نێوان یاریی لاس پاڵماس و ڤالێنسیا شەو گەیشتین و بەیانی تەنها یەک مەشقمان كرد، سەرەڕای ئەوەش تیپەکە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بێگومان هەندێک جار دۆخەکە جیاوازە و پێموایە لە ئەڵمانیا یان لە وڵاتانی دیکە شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوەدەبرێن و لێرەدا پێناچێت زۆر گرنگی بەم وردەکاریانە بده‌ن.
هه‌وره‌ها گوتیشی، ئێمە هەفتانە دوو سێ یاری ده‌كه‌ین، تەنانەت بۆ ئەوانەی ئەم خشتەیە رێکدەخەن، كارگێری هەموو شتێک ئاسان نییە، بۆیە دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین، هەروەها دەبێت بە باشی لەگەڵ یاریزانەکان دۆخه‌كه بگونجێنین.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌شڵێت،
ئێستا ئێمە شەڕی سێ نازناو دەکەین، هێشتا لە هه‌ر سێ پاڵهوانهتیهكه ماوین و ركابه‌ری ده‌كه‌ین، ئەمەش شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، کاتێک ئەم وەرزەمان دەست پێ‌کرد، کەس چاوەڕێی ئەوەی له ئێمه نەدەکرد.
له‌باره‌ی گرێبه‌ستی یاریزانانی تیپه‌كه‌شی گوتی،
من هیچ ئۆفەرێک به هیچ یاریزانێک ناده‌م، چونکە ئەوە کاری دیکۆ و یانەکەیه، وەک پێشتر گوتم سەرنجم لەسەر ئەوه‌یه له تیمەكهم هەیه، بێگومان ئێمە دڵخۆشین به‌و یاریزانانه‌ی هه‌مانه، ئەوەی ئێوه باسی ده‌كه‌ن کاروباری دیکۆیە، دەتوانن لە دیکۆ بپرسن.
پرسیار له فلیك كرا ئایا حه‌ز ده‌كات پێش ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید یاری بکات بۆ ئەوەی فشار بخەیتە سەریان، یان ئاره‌زوو ده‌كه‌یت دوای ئەوان یاری بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چی‌یان کردووە؟ فلیك گوتی،
وەک هەمیشە دەڵێم ئێمە سەرنجمان لەسەر خۆمانە، دەبێت کاری خۆمان بکەین، کەواتە گرنگ نییە پێش یان دوای ئه‌وان یاریی بکەین، هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لەگەڵ تیپەکەی ئاهەنگی لەدایکبوونی گێڕا و پرسیار له راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه كرا حەز دەکەیت یاریزانەکانت چ دیارییەکتان پێ بدەن بۆ یادی 60 ساڵەی لەدایکبوونت؟ ئه‌و رایگه‌یاند،
هیچ ئاواتێکم نییە، من تەندروستم باشه، خێزانێکی نایابم هەیە، لە یانەیەکی نایاب کاردەکەم کە یاریزانی سەرسوڕهێنەری تێدایە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دیارییەکە بۆ هەموو كه‌سێك، بۆیە بەڕاستی دڵخۆشم کە لێرەم.
هه‌روه‌ها باسی یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆی كرد و گوتی،
له كاتی بردنه‌وه و دۆران ده‌بێت دۆخه‌كه بۆ یاریزانه‌كان شی بكه‌یته‌وه، ئێمه تەنها بەهۆی پەستانی بەرزەوە گۆڵمان لێنه‌كرا، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن خۆت لە رووی بەرگرییەوە جێگیر دەکەیت کاتێک تۆپەکە لەدەست دەدەیت، پێم وایە لە هەندێک بارودۆخدا ئێمە بە باشی ئه‌و كاره‌مان نه‌كرد، پێم وایە هەموو یاریزانه‌كانمان ئەوەیان قبوڵ کرد چونکە زۆر روون بوو کە دەبێت چی بکەین، پێم وایە ئەمە رێگەیەکی دروستە، ئێمە تیپێکین کە هەمیشە هەوڵی فێربوون و پێشکەوتن ده‌ده‌ین، هەر ئەوەشە کە دەبێت بیکەین.
له‌باره‌ی دۆرانیان به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد له قۆناخی یه‌كه‌م، ده‌ڵێت،
ئەوە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەری نەفرەتی بوو ئەمڕۆ مانگی ئادار دەست پێدەکەین کە مانگێکی زۆر گرنگە، وەک هەمیشە دەڵێم سەرنجمان لەسەر یاری داهاتووە، ئێمە هەمیشە بە ئەرێنی سەیری شتەکان دەکەین، پێموایە ئێستا لە ساتێکی باشترداین، بەڵام دەبێت بیسەلمێنین و لە هیچ ڕکابەرێک ناترسین، هەمیشە سەرنجمان لەسەر خۆمانە.
🎙️ What is Hansi Flick’s number one birthday wish? 😂#BarçaRealSociedad pic.twitter.com/wpwuPr8yEO
— FC Barcelona (@FCBarcelona) March 1, 2025
له‌باره‌ی به‌شداری پێكردنی كاسادۆ یان دی یۆنگ ده‌ڵێت،
ئەوە پرسیارێکی باشە و لە هەمان کاتدا پرسیارێکی سەختە، پێم وایە فرێنکی لە مانگی رابردوودا زۆر پێشکەوتوو بوو، کاسادۆش له به‌رگری سەقامگیری زیاترت پێدەبەخشێت کاتێک پێویستت پێی بێت، ئەو یاریزانێکە زۆر سەرنجی لەسەر لایەنی بەرگرییە و کاری نایاب دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ دوو یاریزانه‌كه‌ی ناوەڕاست، له هه‌ندێك كاتیش فرێنگ دی یۆنگ ئارامی به تیپه‌كه ده‌به‌خشێت.
🤔 ¿Casadó o De Jong?
Flick: “Casadó es un jugador joven que todavía tiene mucho que mejorar, pero lo está haciendo muy bien en su primera temporada en la que está jugando más. Estoy feliz por él y creo que puede estar orgulloso de lo que ha logrado hasta ahora”. pic.twitter.com/INnKEUeSlb
— Diario SPORT (@sport) March 1, 2025
هه‌روه‌ها گوتیشی،
کاسادۆ یاریزانێکی گەنجە و هێشتا ده‌رفه‌تی باشی له پێشه، لە وەرزی یەکەمیدا ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکات و زیاتر یاری دەکات. به ئاستی دڵخۆشم، پێم وایە دەتوانێت شانازی بەو شتانە بکات کە بەدەستی هێناوە.
له‌باره‌ی ئاستی هێلی به‌رگری و دۆخی ئاراوخۆ له كۆتاییدا گوتی، زۆر دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانه‌كان، چونکە پێویستمان بە یاریزانی زۆر باش هەیە لەم شوێنه.