ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

نێیمار هاوتیمیەکی لە پێکهاتەی سەرەکی دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆ گۆدۆی ئەستێرەی سانتۆس نیو وەرزی یەکەم کە یاریزانی سەرەکی یانەکەی بوو، ئێستا بەهۆی ناکۆکیەک لەگەڵ نێیمار لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە.

گەڕانەوەی نێیمار بۆ سانتۆس وەک بوومەلەرزەیەک تۆپی پێی بەڕازیلی هەژاند. ئەستێرە بەڕازیلییەکە گەڕایەوە ماڵە کۆنەکەی و لەکاتی گەڕانەوەی رێزێکی زۆری لێگیرا. ئەوەندە کە تەنیا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، تووشی یەک دوو مشتومڕ بووە. دوایین ئەم مشتومڕانە پەیوەندی بە ناکۆکی لەگەڵ لیۆ گۆدۆی بەرگریکاری یانەکەی هەیە.

بە گوێڕەی هەواڵێکی رێپۆبلیکای بەڕازیلی، لەو ولاتە نێیمار، بە هۆکاری دەرکردنی گۆدۆی لە پێکهاتەی سەرەکی دەزانن. وادیارە رووداوەکە دوای ئەوەی سانتۆس لە 12ی شوباتدا بە ئەنجامی 2-1 لە کۆرینتیانز دۆڕا، روویداوە. نێیمار کە لە ئاستی بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە لە یارییەکەدا ناڕازی بوو، لای راهێنەر رەخنەی لە گۆدۆی گرت.

لەو کاتەوە یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە لە پێکهاتەی سەرەکی پێدرۆ کایسینهای دوورخراوەتەوە  و لە یارییەکانی ئەم دواییە لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە. گۆدۆی وەرزەکەی وەک یاریزانی سەرەکی دەستپێکردبوو، لە کۆی 9 یاری یەکەمی ئەم وەرزەدا لە حەوت یاریدا سەرەکی بووە. بەڵام دوای ئەم یارییە، جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا لەدەستدا.

گۆدۆی کە بە خواستن لە ئەتلەتیکۆ پاراناینسەوە پەیوەندی بە سانتۆسەوە کردووە، لە دوای یارییەکەی بەرامبەر کۆرینتیانسەوە یەک خولەک یاری نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button