ئارسیناڵ خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک یەکلاییکردەوە
هەنگاوەکان دەستیانپێکردووە

یاریگا –
ئارسیناڵ بە جیدی بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن هاتووەتە سەرهێڵ.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هەوڵەکانی دەستپێکردووە، چونکە گرێبەستی کیمیچ لە کۆتایی ئەم وەرزە لە میونشن بەسەردەچێت.
تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ کۆمێنتی لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ کیمیچ نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە، گفتوگۆکانی نێوان کیمیچ و میونشن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەردەوامن.
ئارسیناڵ کێشەیەکی قووڵی لە هێڵی ناوەڕاست بۆ دروستدەبێت، چونکە گرێبەستی تۆماس پارتێی و جۆرجینیۆ لەهاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەردوو یاریزانەکە لەو یانەیە نامێنن.
کیمیچ یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی میونشن و تاوەکو ئێستا لە کۆی 10 وەرزدا، 435 یاریی لەگەڵ یانەکە کردووە و خاوەنی 43 گۆڵە. کیمیچ خاوەنی 97 یاریی نێودەوڵەتییە و حەفت گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.