ئاسیاسعوودیەگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ نەسڕ بڕیاری کۆتایی لەسەر گەشتی رۆناڵدۆ بۆ تاران دەدات

رۆناڵدۆ بە دۆخێکی ناخۆش تێدەپەڕێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕ بڕیاری کۆتایی لەبارەی گەشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئێران دەدات.

بڕیارە دووشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، نەسڕ لە تاران رووبەڕووی ئیستیقلال ببێتەوە.

پێشتر یانە سعوودییەکە داوای لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا کردبوو، یارییەکە لە یاریگایەکی دەرەوەی ئێران و سعوودیە بکرێت، ئەمەش دوای ئەزموونێکی ناخۆشی یانەکە لە پایتەختی ئێران.

لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023، نەسڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێرسپۆلیس گەشتی تارانی کرد و دواتر هەزاران هاندەر هەڵیانکووتایە سەر هۆتێلی مانەوەی رۆناڵدۆ و نەسڕ.

عەبدولعەزیز عسێمی، رۆژنامەنووسی سعوودی بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی نەسڕ گەشتی ئێران دەکات.

پێشتر نەسڕ و ئیستیقلال سێجار رووبەڕووبوونەتەوە، یانە سعوودییەکە دووجار سەرکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button