ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا

دەنگۆی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بۆ ریزەكانی بارسێلۆنا بووەتە باسی چەند رۆژی رابردووی رۆژنامەكان.

لیۆ مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی بارسێلۆناوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و دواتر پەیوەندی بە خولی ئەمریكیەوە كرد.

گرێبەستەكەی لیۆ لەگەڵ مەیامی لە گواستنەوەكانی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی گیلێم بالاگی، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی، لیۆنێل مێسی ناگەڕێتەوە ریزەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تاوەكو خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا بێت ئەستەمە لیۆنێل مێسی بگەڕێتەوە یانەكە. چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر مەیامی نوێ بكاتەوە.

لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 778 یاریدا كرد و 672 گۆڵی كرد و 303 گۆڵیشی درووستكرد و 35 نازناویشی بردەوە.

لەوەتەی پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی كردووە لیۆ بەشداری لە 42 یاریی كردووە و توانیویەتی 36 گۆڵ بكات و 20 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button