سعوودیەگرنگترین

بڕیارێکی لەناکاو لە یانەی نەسڕ دەدرێت

چیدیکە ئارام ناگرن و دەستبەجێ جووڵە دەستپێدەکەن

Yariga App

یاریگا –

دۆڕانی نەسڕ بەرامبەر عرووبە لە گەڕی 23ی خولی رۆشنی سعوودیە، یانەکەی ریازی خستووەتە دۆخی لەناکاو.

نەسڕ 2-1 بە عرووبە دۆڕا و ئەمەش ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوە بۆ یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەمەش وایکردووە، دەستەی کارگێڕی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکەن و گفتوگۆی لەبارەی داهاتووی ستێفانیۆ پیۆلی، راهێنەری یانەکە بکەن.

بەم ئەنجامە نەسڕ لە پلەی سێیەم بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ مایەوە، یانەکانی ئەهلی و قادسیە دەرفەتی سەرکەوتنیان بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی هەیە.

ئیبراهیم عەتیق، رۆژنامەنووسی دیاری سعوودی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، لەدوای یارییەکەوە، نەسڕ پڕۆسەی دۆزینەوەی راهێنەرێکی دیکەی دەستپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکە بێت، کارگێڕی نەسڕ چیدیکە ئارام ناگرێت، بە تایبەت دۆڕانی دوو یاریی لە سێ یاریی رابردوودا، بۆیە هەوڵی دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی دیکە دەدەن

بابەتی زیاتر

Back to top button