ئیتاڵیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ناپۆلی V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەدا ناپۆلی دووەمی ریزبەندی سێریا ئەی میوانداری ئینتەر میلانی پێشەنگ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:00 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 سێریا ئەی.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ناپۆلی لە مانگی شوباتدا نەیتوانی یەک یاریی بباتەوە لەو مانگەدا چوار یاریی لە سێریا ئەی كرد و لە سێ یاریی یەكسان بوو یارییەكیش تووشی شكست هات و بەهۆیە پێشەنگی ریزبەندی سێریا ئەی لەدەستدا.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی لە 17 یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و چوار یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێت.

لە بەرامبەردا ئینتەر میلان لە كۆی 26 یاریی لە 17 یاریی براوە بووە شەش یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی سێریا ئەی دێت.

هەردوو یانە لە مێژوودا 177 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە ئینتەر لە 81 یاریی براوە بووە و ناپۆلیش لە 52 یاریی و لە 44 یارییش یەكسان بوون.

ئینتەر لە یارییەكانی نێوانیان 271 كۆڵی كردووە و ناپۆلیش 201 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ناپۆلی بە بێ دەیڤد نێرێس، ئاندرێ زامبۆ و مازاكی میوانداری ئینتەر دەكات.

لەبەرامبەردا ئینتەر بە بێ یان سۆمەر، ماتیۆ دارمیان، كارلۆس ئوگوستۆ و نیكۆلا زالێڤسكی رووبەرووی ناپۆلی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ناپۆلی

مێرێت

دی لۆرێنزۆ، رەحمانی، بۆونگێرنۆ

پۆلیتانۆ، بیڵینگ، لۆبۆتكا، مەكتۆمینای ، سپینازۆلا

راسپادۆری، لوكاكو

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

مارتینێز

پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی

دی ماركۆ، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، دەمفرێس

تورام، لاوتارۆ مارتینێز

بابەتی زیاتر

Back to top button