دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی لەندەنی لە گواستنەوەی کیمیچ چووەتە پێشەوە

Yariga App

یاریگا –

لە لەندەنەوە خواستێکی جیددی هەیە بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ و گفتوگۆیش دەستپێکراوە.

کیمیچ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، یانەی ئارسیناڵ چەند رۆژێکە وەک خوازیارێکی راستەقینەی یاریزانە بەئەزموونەکەی بایرن دەرکەوتووە و دەیانەوێ هاوینی داهاتوو وەک گواستنەوەیەکی ئازاد بیبەنە ریزەکانیان بۆ شوێنگرتنەوەی جۆرجینیۆ.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە جۆشوا دوو ئۆفەری لە دەرەوی ئەڵمانیا بۆ هاتووە یەکێکیان لە پرێمەرلیگە. ئەوەش هۆکاری دوودڵیەکەیەتی پەیوەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا لای کەم 2028 و بە مووچەی ساڵانەی 20-22 ملیۆن یۆرۆ.

پلێتنبێرگ ئەوەشی نووسیوە کە کیمیچ بایرنی لە ئۆفەرەکان ئاگەدارکردووەتەوە. هاوکات گفتوگۆیش بەردەوامە بۆ قسەکردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە. لای خودی یاریزانەکەش نوێکردنەوەکە ئەگەرێکە یانەکەشی ئامادەیە بەڵام بە پێدانی هەمان بڕی مووچەی ساڵانەی یاخود کەمتر.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button