
یاریگا –
دوای درەوشانەوەی وەک لاوێکی بەهرەمەند لە ریزەکانی ئایاکس، ئانتۆنی بووبووە جێی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا وەک چێڵسی، بارسێلۆنا، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد. بەڵام سەرەنجام شوێنپێی ئێریک تێن هاخی راهێنەری هەڵگرت و لە هاوینی 2022 مان یونایتدی هەڵبژارد.
ناوبراو هەر لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی ئەو هەلەی وەک پێویست پێنەدەدرا، هاتنی روبن ئامۆریمیش هات و بەیەکجاریی ئەو یاریزانە بەڕازیلیەی پەڕاوێز خست. سەرەنجام زستانی رابردوو بەخواستن نێدرایە ریزەکانی ریال بێتیسی ئیسپانی.
لە لێدوانێکی نوێدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئانتۆنی باس لەو راستیە دەکات کە نزیک بووە لە پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوولەوە بۆ شوێنگرتنەوەی سەڵاح، بەڵام ئەستێرە میسڕیەکە واژۆی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کردووە و هاوکێشەکانی لە ئانتۆنی گۆڕیوە
زۆر نزیکبووم لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ لیڤەرپوول بەڵام کەس نەیزانی چی روویدا. ئەوەبوو لە کۆتاییدا چوومە مانچێستەر یونایتد. چرکەساتی زۆر خۆشم هەن لەو یانەیە و بژاردەیەکی زۆر باشبوو بۆم. سەڵاحیش یاریزانێکی ناوازەیە و ساڵانێکی زۆرە شتانێکی نائاسایی بۆ یانەکەی ئەنجام دەدات. نازانم ئێستا باشترینی جیهانە یان نا، بەڵام لەنێو باشترینەکاندایە و کێبڕکێی باڵۆندۆر دەکات
ئانتۆنی هەر زوو توانی لەگەڵ یانە ئەندەلووسیەکەدا ئاستی خۆی پیشان بدات. لە 4 یاریی بۆ ئەو یانەیە توانیویەتی 2 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.
🗣️ Antony has revealed he almost replaced Mo Salah at Liverpool:
“It’s true… I was very close to signing for Liverpool, but nobody knows what would have happened.” pic.twitter.com/Xp318cPkny
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 28, 2025