فەرمی؛ ریال مەدرید سزادرا

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزادرا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێل چێرینگویتۆ، بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی هاندەرانی ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ریال مەدریدی سزاداوە.
سزاکەی یوێفا داراییە و یانە ئیسپانییەکە بەبڕی 30 هەزار یۆرۆ پێبژاردن سزادراوە، بەڵام ئەگەر ئەو هەڵسوکەوتە جیاکارییەکەی هاندەرانی مێرێنگی دووبارە ببێتەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشێکی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دادەخرێت و هاندەران بۆیان نابێت لەو بەشەی یاریگا بینەری یارییەکانبن.
🚨 La UEFA sanciona al REAL MADRID con 30.000€ de multa por el comportamiento discriminatorio de sus aficionados en el partido contra el City.
❌ Habrá cierre parcial del estadio si reinciden. pic.twitter.com/51GIbhpa0E
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) February 28, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەڕەشەی لە ریال مەدرید کردووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی رووداوەکە، ئەو بەشەی یاریگا کە دادەخرێت لە 500 کورسی کەمتر نابێت.