
یاریگا-
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ریاڵ بێتیس، دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی دیکەی بۆ ئەو یارییە ئاشکرا کرد،
سبەی شەو لە گەڕی 26 ی لالیگا ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی ریاڵ بێتیس، بۆ ئەو یارییە بێڵینگهام بەهۆی سزای کارتە سوورەکە و سێبایۆس بەهۆی پێکانی دواین یاریی یانەکە لە جامی شا بێبەش دەبن.
هەروەها فیدی ڤالڤێردی ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداری مەشقەکانی ریاڵ مەدرید بکات، بەهۆیەوە بێبەش دەبێت لە یارییەکەی سبەی شەو، سەبارەت بەو یاریزانە ئانچێلۆتی رایگەیاند:
ڤالڤێردی پێکانی نیە، تەنیا کێشەیەکی بچووکی هەبوو نەیتوانی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆ بکات، بەشداری یارییەکەی سبەی ناکات، بەڵام بۆ دێری مەدرید ئامادە دەبێت.
سەبارەت بە ئێمباپێ و ئاسێنسیۆ، کارلۆ ئانچێلۆتی راگەیاند، هەردوو یاریزانەکە ئامادەن بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر بێتیس.
ریاڵ بێتیس بە سەرکردایەتی ئیسکۆ و ئانتۆنی لەدواین دوو یاری لالیگادا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.