ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ سانتۆس، دڵی هاندەرانی یانە بەڕازیلییەکەی خۆشکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی تەواو یەکلایی نەبووەتەوە.

نێیمار دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی، دوای 10 ساڵ، جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەی منداڵی خۆی و گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.

 


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک ، نێیمار خەون بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەبینێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، گفتوگۆكان لەگەڵ بارسێلۆنا و نوێنەرانی یاریزانەكە دەستیپێكردووە. لاپۆرتا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە هەیە.

نێیمار لە ساڵەكانی 2013 تاوەكو 2017 لە ریزەكانی بارسێلۆنا یاریی كردووە و چەندین نازناوی لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە بەدەستهێناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button