
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی سێبایۆسی راگەیاندووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە یاریگاکان دەستنیشانکراوە.
ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری ئیسپانی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد تووشی بوو، بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، سەرەتای مانگی مایۆ/ئایار دەگەڕێتەوە.
Parte médico de Ceballos.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 27, 2025
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننەمەیکیدا لەبارەی پێکانەکەی سێبایۆس رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەشی پزیشکی یانەکەمان پشکنینی تەواو و وردیان بۆ سێبایۆس کرد، ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە لە ماسوڵکەکانی رانی چەپی تووشی پێکان بووە.
سێبایۆس لە یارییەکانی قۆناخی 16 و چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەردەست نابێت، لە یاریی گەڕانەوەش بەرامبەر ریال سۆسیداد لە پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئامادە نابێت، بەڵام بۆ پێنج گەڕی کۆتایی ئەم وەرزەی لالیگا دەگەڕێتەوە یاریگاکان، لەوانەیە بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەردەست بێت.
ناوەڕاستکارە 28 ساڵانەکە لەم وەرزە بەشداریی 30 یاریی یانەکەی کردووە، دووەمجارە لەم وەرزە تووشی پێکان دێت.