
یاریگا –
بارسێلۆنا پلان بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی دادەڕێژێت و دەستبەرداری سێ یاریزان دەبێت.
ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بەنیازە لە هاوینی داهاتوو بەشێوەی خواستی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی بگەڕێنێتەوە یانەکە و لەپێناو لیۆش دەستبەرداری ئانسو فاتی، فێران تۆرێس و ئاندرێس کریستینسن دەبێت.
دەستبەرداربوون لەو سێ یاریزانە سەرەڕای ئەوەی بڕێک پارەی کاش دەخاتە خەزێنەی یانەکە، رێژەی مووچەی تیپەکەش کەمدەکاتەوە و بارسێلۆنا لە گەڕاندنەوەی مێسی دەستکراوە دەبێت.
🚨❗️BREAKING: Inter Miami would let Lionel Messi go on loan to Barcelona on one condition: if he renews until December 2027.
— @fichajesnet pic.twitter.com/Aix5aVf3cS
— Barça Universal (@BarcaUniversal) February 27, 2025
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئینتەر مەیامی لاری لە گەڕانەوەی مێسی بەشێوەی خواستن بۆ بارسێلۆنا نییە، بەڵام بەو مەرجە ئامادەن دەستبەرداری ببن کە لیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە تاوەکو هاوینی 2027 نوێبکاتەوە.
هەر بۆیە هەوڵەکانی ئەمجارەی بارسێلۆنا کردارین و ئێستا گەڕانەوەی مێسی بۆ یانە کاتالونییەکە لە هەرکاتێکی دیکە نزیکترە.
مێسی لە زستانی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بەسەردەچێت. لاپۆرتا دەیەوێت لە ئاهەنگی کرانەوەی کامپ نوی نوێ مێسی بکات بە دیاریی بۆ هاندەرانی یانەکە.