
یاریگا –
ئێرلینگ هالاند گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی مانچێستەر سیتی دوای ئەوەی لە دوو یاریی رابردوودا بەهۆی نالەباری دۆخی ئەژنۆیەوە لە یارییەکانی سیتی بەرامبەر ریال مەدرید و لیڤەرپوول کە هەردوو یارییەکە تووشی شکست هاتن، دابڕا.
بە گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر تۆتنهام لە هەفتەی 27ی خولی ئینگلیزی، هێرشبەرە نەرویجیەکە لە خولەکی 12دا بە ئەسێستێک لەلایەن جێریمی دۆکو توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکات.
بەو گۆڵە، هالاند کۆی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 20 لە پرێمەرلیگ. ئەوەش سێیەم وەرزی لەسەریەکە ئێرلینگ بتوانێ بگات بەو ژمارە گۆڵە.
بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، پێشتر تەنها یەک یاریزان توانیویەتی ئەو کارە ئەنجام بدات ئەویش روود ڤان نیستێلرووی لە وەرزەکانی 2001, 2022 و 2003 کاتێک لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بوو.
گۆڵەکە ببینە:
ڤیدیۆ: گۆڵەکەی هالاند بەرامبەر تۆتنهام – Yariga
سیتی بە تاکە گۆڵەکەی هالاند سێ خاڵی یارییەکەی لە یانەی خانەخوێ وەرگرت و پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی وەرگرت.