
یاریگا –
زوڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە مینا دۆڕا و بەمەش رێگای دهۆک بۆ یاریی پێش کۆتایی جامی عێراق ئاسانتر بوو.
لە رۆژی یەکەمی یارییەکانی قۆناخی 16ـەی جامی عێراق، پێشمەرگەی سلیمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3 _ 2 بەرامبەر نەجەف شکستی هێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد، نەجەف لە قۆناخی هەشت رووبەرووی قوەجەوییە دەبێتەوە کە ئەویش بە ئەنجامی 2 _ 1 سەرکەوتنی بەرامبەر قاسم بەدەستهێنابوو.
دهۆک لە یاریگای خۆی 3 _ 0 لە نەفتی میسانی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی عێراق، لەم قۆناخەشدا هەڵۆکانی چیا رووبەرووی مینا دەبنەوە دوای ئەوەی مینا شکستی بە زەوڕا هێنا و لە پاڵەوانێتیەکە دووریخستەوە، بەمەش رێگای دهۆک تا ڕادەیەک ئاسانتر دەبێت بۆ گەیشتن به چوارگوشەی زێڕینی خولەکە.
پێنج شەممە ( 27ـی شوباتی 2025 ) کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ نەورۆز میوانداری حوسێن دەکات لە قۆناخی 16ـەی جامی عێراق، براوەی ئەم یارییە رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان زاخۆ و گەڕمە دەبێتەوە کە بریارە ئەم یارییە کاتژمێر 7:30ـی شەو لە یاریگای زاخۆ بەرێوەبچێت، هەر لە رۆژی دووەمی یارییەکاندا، تەڵەبە بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یاریی دەکات و براوەی ئەم یارییەش لە قۆناخی هەشت بەرامبەر براوەی شوڕتە و موسڵ یاریی دەکات کە بریارە کاتژمێر 5 لە یاریگای شەعب یارییەکە بکرێت.