ئینگلتەراگرنگترین

لە ئەگەری بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لەلایەن لیڤەرپوولەوە مەترسی هەیە کێیزا مێدالیای پێنەدرێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە 27 هەفتەدا وەک پاڵێوراوێکی سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ کاتێک نزیکترین رکابەری ئارسیناڵە بە 53 خاڵەوە.

بەڵام بردنەوەی نازناوەکە بۆ فێدێریکۆ کێیزا رەنگە تەنها وەک دەستکەوتێکی مەعنەویی بێت و هیچ مێدالیایەکی پێنەدرێت.

یاریزانە ئیتاڵییەکە پاش ناکۆکییەکانی لەگەڵ یوڤێنتوس و بەڕێکردنی بۆ دەرەوەی خانمە پیرەکە دوای هاتنی تیاگۆ مۆتا، لە 29ی ئابی ئەم ساڵ بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند و 2.5ی دیکەی گۆڕانکارییەکان پەوەیەندی بە رێدزەوە کرد. بەڵام نەک هیچ گۆڕانکارییەکی پێنەبوو، بەڵکوو لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆتدا هەلی بەشداریکردنیشی پێنادرێ و پێکانە زۆرەکانیشی لەولاوە بوەستێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی میرەری ئینگلیزی، ئەگەر دۆخەکە هەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە، کە تا ئێستا بەشداریی تەنها لە سێ یارییدا کردووە، ئەوا بێبەش دەکرێت لە وەرگرتنی مێدالیا.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە بۆ ئەوەی هاوشێوەی هاوتیمەکانی دیکەی مێدالیای پاڵەوانبوون لە گەردنی بکرێت، پێویستە کێیزا دوو لای کەم دوو یاریی دیکە ئەنجام بدات.

ئەمشەو کورانی ئارنە سڵۆت لە هەفتەی  28ی خولەکەدا بەرامبەر نیوکاسڵ یارییان هەیە و فێدێریکۆ یەکێکە لە یەدەگەکان.  دیار نییە لەو 10 یارییە وەرزەکە ماویەتی راهێنەرە هۆڵەندییەکەی بەشداریی پیدەکاتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button