هۆکاری بەشدارینەکردنی ئەلبێرتۆ کۆستا لەگەڵ یوڤی پاش 40 رۆژ لە گواستنەوەی

یانەی یوڤێنتۆس لە گواستنەوەی زستانەدا 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانی ئەلبێرتۆ کۆستا خەرجکرد بەڵام تا ئێستا ئەو یاریزانە یەک خولەکیش یاری نەکردووە.
کۆستا بووە جێگرەوەی دانیلۆی کاپتن و هەمان ژمارەی درێسی یانەکەشی پێدرا، پاش گواستنەوەی لە ڤیتۆریای پۆرتوگالییەوە. بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، تیاگۆ مۆتا ناڕازییە لە توانا بەرگرییەکانی ئەو یاریزانە. هەربۆیە سیستەمێکی تایبەتییان بۆ داناوە بۆ بەهێزکردنی لایەنی تەکتیکی بەرگریکردن.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە کردووە، رەنگە لە یاری جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئیمپۆلی وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری بکات.
دۆخەکە جیاوازە بۆ یاریزانە تازەکانی دیکەی یۆڤی کە بریتین لە رانداڵ کۆلۆ موانی، ریناتۆ ڤێیگا و لۆید کێڵی و رۆڵییان پێدراوە لە پلانەکانی قۆناغی دووهەمی وەرز. بە تایبەت کۆلۆ موانی کە هەرزوو شوێن پەنجەی خۆی نیشاندا لەسەر ئاست وئەنجامەکانی .یانەکە