تورکیا

درۆگبا داوا لە گاڵاتەسەرای دەکات واز لە مۆرینهۆ بهێنن

Yariga App

دیدیە درۆگبا بەرگری لەخۆزێ مۆرینهۆ دەکات و داوا لە گاڵاتەسەرای دەکات واز لە داواکەیان بهێنن کە دەیانەوێت مۆرینهۆ وەکو رەگەزپەرست سزابدرێت.

لەدوای یاری نێوان فینارباهچە و گاڵاتەسەرای، مۆرینهۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا وتی “یاریزانانی گاڵاتەسەرای وەکو مەیمون لەخۆشیدا هەڵدەبەزینەوە”. لە دوای ئەمە، یانەی بەرامبەر سکاڵایان تۆمارکرد.

درۆگبا ی یاریزانی پێشووی گاڵا، ئەمڕۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لەسەر ئەو بابەتە پەیامێکی نارد بۆ یانەکەی پێشوو و تێیدا هاتووە

گاڵاتەسەرای ئازیز،

خۆتان دەزانن چەند شانازی دەکەم بە پۆشینی درێسی زەرد و سوور و چەند گەورەترین یانەی تورکیام خۆشدەوێت. هەموومان دەزانین چەند جۆش و جرۆش و گرژی دروست دەبێت لەکاتی کێبڕکێ دا، خۆشم بەختی ئەوەم هەبووە کە ئەزموونی بکەم.

ئاگاداری توانجەکانم سەبارەت بە  خۆزێ مۆرینهۆ. متمانەم پێبکەن کە دەڵێم من 25 ساڵە مۆرینهۆ دەناسم و ئەو هەرگیز رەگەز پەرست نیە. ئێستا و رابردووش بەڵگەن لەسەر ئەوە.

با سەرنجمان لەسەر یاریەکانمان بێت و پشتیوانی شێرەکانمان بین

چۆن دەکرێت باوکی من رەگەزپەرست بێت؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button