ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

ئاندریاس کریستیێنسن لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دەستەی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردووە.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی رایگەیاندووە، ئاندریاس کریستیێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەکە بە تەواوەتی لە پێکهاتەکەی چاکبووەتەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە، بۆ یارییەکانی داهاتووی بلاوگرانا ئامادەیە.

کریستیێنسن لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پێکانەکەی چاکبووەوە و گەڕایەوە یاریگاکان، بەڵام دووبارە پێکانەکەی سەریهەڵدایەوە و مانگێک لە یاریگاکان دابڕا، بەمهۆیەوە ئەو بەرگریکارە 28 ساڵانە لەم وەرزە تەنیا بەشداریی یارییەکی بارسای کردووە.

بەرگریکارە دانیمارکییەکە لە دەستپێکی ئەم وەرزە لە گەڕی یەکەمی لالیگا لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا 26 خولەک یاریی کرد، لەو یارییە تووشی پێکانێکی قورس بوو، لەوکاتەوە لە یاریگاکان دابڕابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button