
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی کارتە سوورەکەی ئانتۆنی هەڵوەشایەوە و دەتوانێت بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکات.
یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 25ـی لالیگا، ریال بێتیس بووە میوانی خێتافی و 2-1 یارییەکەی بردەوە.
بەڵام ریال بێتیس گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و ئانتۆنی بەڕازیلی و ئەستێرەی نوێی یانەکە لە خولەکی 94 بەکارتی سوور کرایەدەرەوە.
ریال بێتیس دوای یارییەکە تانەی لە کارتە سوورەکەدا، لەوبڕوایەدابوون ستەم لە ئانتۆنی کراوە و شایستەی کارتی سوور نەبووە.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی، لیژنەی تەمبێکاری فیدراسیۆنت تۆپی پێی ئیسپانیا تانەکەی بێتیسی قبوڵکرد و کارتە سوورەکەی سڕایەوە.
شەممەی داهاتوو ریال بێتیس لە یارییەکانی گەڕی 26ـی لالیگا دەبێتە میوانی ریال مەدرید، ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەتوانێت بەبێ کێشە بەشداریی یارییەکە بکات.