ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی

Yariga App

یاریگا –

ئارن سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ رەخنەی توندی لە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی تیپه‌كه‌ی گرت، کە لەماوەی رابردوودا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ره‌خنه‌ی زۆری له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ ئاراسته‌ كراوه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 27ـی پرێمه‌رلیگ لیڤه‌رپوول له‌ یاریگای ئانفێلد میوانداری نیوكاسڵ یونایتد ده‌كات.

سلۆت باسی ئاستی داروین نونێزی کرد کە له‌ چه‌ند یاریی رابردوو چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانی گۆڵ كردنی له‌ ده‌ستدا، بووەتە کابوسێک بۆ هاندەرانی رێدز، بەتایبەتی لە یەکسانبوونیان به‌رامبه‌ر ئەستۆن ڤێلا یاریزانه‌كه‌ زیاتر له‌ دوو ده‌رفه‌تی گۆڵی له‌ ده‌ستدا.


لەماوەی 22 خولەکی یارییەکەیدا، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد، دوو دەرفەتی ئاسانی بەفیڕۆدا، به‌تایبه‌ت یه‌كێك له‌ ده‌رفه‌ته‌كان ته‌نها شه‌ش مه‌تر له‌ گۆڵ دووبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڵپارێزیش له‌ گۆڵ بێت.


سڵۆت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر نیوکاسڵ سەبارەت بە ئاستی یاریزانەکە گوتی،

ناتوانم قبوڵ بکەم یاریزانێک هەموو توانای خۆی به‌كارنه‌هێنێت، دەتوانم یەکجار ئه‌مه‌ قبوڵ بکەم، هەر بۆیە قسەم لەگەڵ کرد، لەم دواییانەدا ئاستێکی نایابی لە مەشقەکاندا نیشانداوه‌، هیوادارم بەردەوام بێت، کاتێکیش تیپەکە پێویستی پێی دەبێت ئامادە دەبێت و یاریی ده‌كات.

گوتیشی،

من بەرامبەر ئه‌و یاریزانه‌ به‌ توندی هه‌ڵسوكه‌وتم نه‌ركردووه‌، بەڵام بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن و ئاستۆن ڤیلا ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی ئاسانی له‌ده‌ستدا بۆیه‌ لێی توڕه‌بووم هه‌ندێك ئامۆژگارییم كرد، پێویستە شەڕ بۆ تیپەکە بکات.

له‌م وه‌رزه‌ نۆنێز لە 35 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 6 گۆڵی و 5 ئەسیستیشی کردووە و ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بووه‌.


رێدز بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە، تیپەکە هەوڵدەدات سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئارسیناڵی خاوه‌ن پله‌ی  دووەم بۆ 14 خاڵ به‌رز بكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button