ئیسپانیاگرنگترین

ئانتۆنی پەیامێک ئاڕاستەی ریال مەدرید دەکات

ئەستێرە بەڕازیلییەکە زۆر بە پەرۆشە

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی، یاریزانی ریال بێتیس بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ئامادەیە، هەرچەندە لە یاریی رابردوو بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

لە یاریی رابردووی بێتیس بەرامبەر خێتافی، ئانتۆنتی بە کارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە، بەڵام بێتیس تانە لە بڕیاری ناوبژیوان دەدات و گەشبینن بە بەشداریکردنی لە یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر ریال مەدرید.

ئانتۆنی بە رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆی راگەیاندووە

بەردەوام چاوم لە یارییکردنە و تاوەکو ئێستا نازانم بەشداری لە یاریی داهاتوودا دەکەم، بەڵام تانە لە بڕیارەکە دەدەین و ئامادەم بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکەم. چێژ لەم ساتانە وەردەگرم و زۆر دڵخۆشم.

ئانتۆنی لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بێتیس کرد، لەو ساتەوە سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی لە شەش یاریدا تۆمارکردووە.

ئانتۆنی و بێتیس چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی تانەی کارتە سوورەکەن و پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکلاییببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button