
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 27ی پرێمەرلیگ و لە یاریی لووتكەدا نۆتینگهام میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان نۆتینگهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ هەفتەی رابردوو دەرفەتێكی زێڕینی بۆ نزیكبوونەوە لە لیڤەرپوولی پێشەنگ لەبەردەستدا بوو، بەڵام بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر وێستهام دۆڕا و سێ خاڵی زێڕینی لەدەستدا.
ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لە 26 یارییدا لە 15 یاریی براوە بووە، هەشت یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نۆتینگهام بە راهێنەرایەتیكردنی نونۆ سانتۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بە جۆرێك لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگە.
لە كۆی 26 یاریی تیمەكەی نونۆ سانتۆ لە 14 یاریی براوە بوون، 5 یاریی یەكسان بوون و حەوت یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی لویس سكیڵی بێبەش دەبێت و هەروەها بە بێ كای هاڤێرتز، بوكایۆ ساكا، گابرییل مارتینێلی، گابریێل خێسوس و تۆمیاسو بەرامبەر نۆتینگهام یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا نۆتینگهام بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەنەرز ئامادەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام
سێڵس
میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس ، ئاینا
یاتیس، ئاندیرسن
ئیلانگا، گیبس وایت، هودسن ئۆدۆی
كریس وود
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبێر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری
ئۆدیگارد، مێرینیۆ، رایس
نوانێری، ترۆسارد، ستێرلینگ