ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستی ڤینیسیۆس بە رووی ئۆفەری سعوودیەکاندا ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئیسپانی دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە ئۆفەری سعوودیەکان ئاشکراکرد.

کۆتایی مانگی رابردوو بەرپرسانی سعوودیە بە ئۆفەرێکی زەبەلاحەوە کە دەگوترا 300 ملیۆن یۆرۆیە وەک مووچە، لە ئەستێرە بەڕازیلیەکە چوونەتەپێشەوە.

سعوودیە ئۆفەرێكی گرانبەها پێشكەشی ڤینیسیۆس جونیۆر دەكات

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی تۆڕی هەواڵی رێلیڤۆی ئیسپانی، سعوودیەکان هێشتا لە ڤینیسیۆس دوورنەکەوتوونەتەوە. بەڵام هاوکات لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ئەوە دەزانن کە شتێک لە ئارادایە.

لە درێژەی زانیاریی سەرچاوەکەدا هەڵوێستی هێرشبەرەکەی ریال مەدرید ئەوەبووە لە ژووری جلگۆڕین ئەو یاریزانە بە گاڵتەوە لەگەڵ هاوتیمەکانیدا باسی لە ئۆفەرەکە کردووە. ئەوانیش بەوە دەزانن کە ڤینی لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button