ئینگلتەراگرنگترین

خەرجیەکانی چێڵسی خەیاڵیە و بڕیارە لە دژی تۆد بۆیلی خۆپیشاندان بکرێ

Yariga App

یاریگا –

خەرجییەکانی چێڵسی بەراورد بە یانەکانی دیکە جیاوازییەکی زۆری هەیە و بڕیارە هاندەرانی یانەکە لە دژی تۆد بۆیلی خۆپیشاندان بکەن.

هاوینی 2022 بوو سەرمایەدارە ئەمریکیەکە بە بەهای 2.5 ملیار پاوەند کڕیەوە لە رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی دوای هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرت، بلووز لەوەتەی بۆیلی یانەکەی کڕیوەتەوە تا ئێستا بڕی ملیارێک و 380 ملیۆن پاوەند یاریزانی کڕیوە. لە بەرامبەردا 483.1 ملیۆن پاوەند فرۆشیی هەبووە. ئەوەش واتا کۆی 784.7 ملیۆن پاوەند پوختەی کڕینی هەبووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی سکای، نزیکترین کڕیار لە چێڵسیەوە یانەی مانچێستەر یونایتدە کە 646.4 ملیۆن پاوەندی خەڕجکردووە. لە بەرامبەریشدا 169.2 ملیۆن پاوەند لە فرۆشتنی یاریزاندا دەستکەوتووە و پوختەی خەرجیەکانی دەکاتە 477.2 ملیۆن پاوەند بووە.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی بڕیارە هاندەرانی یانەکە لە دژی خاوەنە ئەمریکیەکە خۆپیشاندان بکەن.

لەوانەش سەرنجڕاکێشتر، مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ماڵپەڕی ترانسفێر مارکت، لەوەتەی هاتنی تۆد بۆیلیەوە چێڵسی چوار پێکهاتەی لە هێنانی کڕینی یاریزان کڕیوەتەوە. بە دیاریکراوی 40 یاریزانی گواستووەتەوە بۆ ستامفۆرد بریج.

ژمارەکان باوەڕپێنەکراون لەوەتەی تۆد بۆیلی چێڵسی کڕیوەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button