ئیتاڵیاگرنگترین

دوو هۆکاری سەرەکی ئەیسی میلان بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی ئاشکرابوو

دوو هۆکار بۆ

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە ئەیسی میلان بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی و دیارترین هۆکارەکانی بڕیارەکەش ئاشکرابووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی، میلان ئەم هاوینە تیۆ هێرناندێز دەفرۆشێت.

سەرچاوەکە دوو دیارترین هۆکاری بۆ بڕیارەکەی رۆسۆنێری ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەیەکی ئێجگار زۆر دەکات.

ئەوە و هەروەها ئاستی تیۆ بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی یانەکەی باش نەبووە لەم دواییانەدا.

لە چەند رۆژی رابردوودا تۆڕی فیچاخێس ئەوەی ئاشکراکرد کە یانەی ریال مەدرید چاودێری هێرناندێز دەکات و وەک بژاردەیەک بۆ باڵی چەپی یاریگا دەستنیشانی کردووە.

بۆ زانین، هێرناندێز لە ساڵانی نێوان 2017 تاوەکو 2019 لە ریال مەدرید یارییکردووە.

ریال مەدرید ئامانجی سەرەکی باڵی چەپی دەستنیشانکرد

بابەتی زیاتر

Back to top button