ئینگلتەراگرنگترین

زیاتر لە نیوەی یاریزانەکانی سیتی بەرێدەکرێن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و بە نیازی گۆڕانکارییەکی سەرتاپاگیرە لە ریزەکانیدا.

ئەم وەرزە بە خراپترین وەرزی سیتی دادەنرێت لەوەتەی ساڵی 2016 پێپ گواردیۆلا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتووە، بەجۆرێک لە چامپیۆنزلیگ دەرکروان و لە پرێمەرلیگیش لە پلەی چوارەمن و شەڕی نازناوەکەیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا تاڤۆلیێری، مان سیتی حەوت یاریزانی بۆ بەرێکردن ئامادەکردووە و لەم هاوینەی دێت دەستبەرداریان دەبێت.

ئەو رۆژنامەنووسە ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکردووە و دیارترین ئەستێرەکانی یانەکەی تێدایە ئەوانەی ساڵانێکە ئیتیحادن.

ئەو حەوت یاریزانەی بەڕێدەکرێن ئەمانەن:

کێڤن دی برۆین، بێرناردۆ سیلڤا، ئیلکای گوندۆگان، جاک گریلیش، جۆن ستۆنس، ماتیۆ کۆڤاسیچ و ئێدەرسنی گۆڵپارێز.

سیتیزنس لە گواستنەوەکانی زستانەدا چەند گرێەستێکی گرنگی ئەنجام دا. لەوانە عومەر مەرمووش، عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڤیتۆر رێیس و نیکۆ گۆنزالێس.

بابەتی زیاتر

Back to top button