کوردستان

رانیە یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزە لە یاریگای خۆی بەدەستهێنا

رزگاری لە کێبڕکێی نازناوەوە بۆ رکابەری مانەوە لە خولەکە

Yariga App

یاریگا –

رانیە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، یەکەم سەرکەوتنی لە یاریگای خۆی بەدەستهێنا و دەربەندیخانیش جارێکی دیکە نەیبردەوە.

لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان، رانیە 2 _ 0 لە سیروانی نوێی بردەوە، ئەم سەرکەوتنە یەکەم بردنەوەی رانیە بوو لە یاریگای ئازادە رەش تایبەت بەخۆی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەدەستی بهێنێت، رانیە بە 23 خاڵ لە ریزبەندی 12ـەمە و سیروانی نوێش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت.

رزگاری بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ و بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ چوارقوڕنە یەکسان بوو، تا ئێستا رزگاری لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە و بە 27 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت، تا رادەیەکی زۆریش لە کێبڕکێی نازناوەکە دوورکەوتەوە و لە دۆخی ئێستادا کەوتۆتە کێبڕکێی مانەوە لە خولەکەدا، چوارقوڕنە 19 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 13ـەم دێت.

دەربەندیخان شەش یارییە لە خولی نایابی کوردستان سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی لەگەڵ شەقڵاوەی خاوەن ریزبەندی 15ـەم بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، دەربەندیخان بە 23 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمە و شەقڵاوەش هەڕەشەی دابەزینی بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان لە سەرە کە تەنیا 16 خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button