
یاریگا –
ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەی ریال سۆسیداد باسی دەرفەتی یاریکردنی ئێندریک و گولەر دەکات و دەڵێت :’ئێندریک خەسڵەتەکانی لە ڤینیسیوس و رۆدریگۆ ناچن، هیچ گومانێکم لەوە نییە دەبێتە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان’.
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ریال سۆسیداد لەبارەی کەمی دەرفەتی یاریکردنی ئاردا گولەر، دەڵێت :’بۆ گولەر و هەموو یاریزانە لاوەکان ئەمە پرۆسەیەکی دوور و درێژە، رۆدریگۆ و ڤینیسیوس و ڤالڤێردیش بە هەمان دۆخدا تێپەڕین، پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی لە باشترین یانەی جیهان یاریی بکات، پێویستە هەموو لایەک لەمە تێبگەن و ئەگەریش تێنەگەیشتوون پێویستە لەمە تێبگەن’.
هەروەها راهێنەرەکەی ریال مەدرید دەشڵێت :’هیچ کەسێکی ئێندریک نییە، ئەمە جێگای خۆشحاڵییە، ئێندریک خەسڵەتەکانی لە ڤینیسیوس و رۆدریگۆ جیاوازن، هیچ گومانم لەوەدا نییە دەبێتە یەکێکملە باشترین هێرشبەرە ژمارە نۆیەکانی جیهان’.
لەبارەی قسەکانی خاڤیێر تێباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا کە ریال مەدریدی بە یانەی گرینۆک وەسفکردبوو، ئەنچیلۆتی دەڵێت :’تێباس بەردەوام باسی ریال مەدرید دەکات، وابزانم واباشترە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانی لالیگا بێت نەوەک هێندە بیری لای ریال مەدرید بێت، نازانم بۆچی تێباس خۆی وەکو هاندەرێکی شەرمنی ریال مەدرید دەناسێنێت، بڕوام وایە ئەوەی هاندەری ریال مەدرید بێت شانازی بە یانەکەیەوە دەکات’.
لەبارەی بەشداریی نەکردنی ئێمباپێ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ دەڵێت :’ئێمباپێ لەگەڵمان بۆ یارییەکەی سبەی گەشت دەکات، ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی نەکرد و پشووی وەرگرتبوو’.
هەموومان چاوەڕێی بڕیاردان لەبارەی کەیسی نیگرێرا دەکەین.