
یاریگا –
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا به‌فه‌رمی رێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌رانی لیڤه‌رپوولیان بۆ یاریی به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و لیڤه‌رپوول له فه‌ڕه‌نسا و له یاریگای پارك دی پڕێنس رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژی سێشەممە 11ی مارس لە یاریگای ئەنفێڵد ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی لۆبارزیانی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاند، پێش یارییەكه‌ی یاریگای پارک دی پرینس، پۆلیسی فەرەنسا دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە هاندەرانی لیڤەرپوول، دوایین جار كه هانده‌رانی رێدز سه‌ردانی پاریس‌یان كرد، له یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2022 بەرامبەر ڕیال مەدرید بوو.
في مثل هذا اليوم من عام 2022 🔝
حقق كبير أوروبا ريال مدريد الرابعة عشر التاريخية بعد الفوز على ليفربول في النهائي، وبعد موسم استثنائي لن يتكرر
🎥 استمتع بملخص ليلة الرابعة عشر 🏆🤩
— عز (@MnbrIl) May 28, 2024
رۆژنامە فەرەنسییەکه ئاماژەی بەوە کردووە، دەزگا ئەمنییەکانی پاریس بڕیاریانداوە رێگە نەدەن زیاتر لە دوو هەزار هاندەری ئینگلیزی له یاریگاکانی پارک دی پرینس ئاماده‌بن، ئەمەش به‌هۆی ئه‌و شەڕ و ئاژاوه گێریهی لەلایەن هانده‌رانی یانه ئینگلیزیه‌كه، له ساڵی 2022 له فه‌ڕه‌نسا له یاریی كۆتایی روویدا كه ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی له لیڤه‌رپوول برده‌وه بووه پاڵه‌وان.
پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2022 هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له دەروازەکانی چوونە ژوورەوە یاریگاكه كێشه و گرفتیان دروست كرد‌و ئه‌مه‌ش بووه هۆی دواكه‌وتنی یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له نیو كاتژمێر، هه‌روه‌ها هەواڵێکی زۆر لەسەر بلیتی ساختە بڵاوبووەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی دۆخێکی پشێوی و توندوتیژی.
📹 – شكاوي عديده من سوء التنظيم في باريس للنهائي.
— EPL World (@EPLworld) May 28, 2022
ئەم رووداوانە بووە هۆی ئەوەی پۆلیس کۆنترۆڵی ئەو جەماوەرە لەدەست بدات کە لە دەروازەکانی یاریگای تیپه پاریسیه‌كه کۆببونه‌وه، دەیانویس بگه‌نه نێو یاریگا، ئەمەش وایکرد پۆلیسی فەرەنسا گازی فرمێسک‌ڕێژ به‌كاربهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنتڕۆڵی هاندەرانی لیڤەرپوول بکات.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لەو کاتەدا هاندەرانی لیڤەرپوولیان بەوە تۆمەتبار كرد، کە یەکێک لە خراپترین رووداوەکانی مێژوویان له فه‌ڕه‌نسا تۆماركردووه و ناوی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسیان له‌كه‌دار كردووه.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه ئه‌و كێشه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه، رێگری لە ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی لیڤەرپوول دەکرێت، هانده‌رانی یانه‌كه ده‌توانن ته‌نها دوو هه‌زار پلیتی یارییه‌كه به‌ده‌ستبهێنن.