ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ سکاڵای لالیگا لە دژی ریال مەدرید قبووڵکراوە

بە ئەگەرێکی زۆر ریال مەدرید سزادەدرێت، ئایا خاڵی لێکەم دەکرێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

گرژییەکانی نێوان ریال مەدرید و دەستەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پێدەنێتە قۆناخێکی دیکە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، سکاڵاکەی لالیگا لەسەر هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی ریال مەدرید و ناردنی پەیام بۆ یەکێتیی تۆپی پێ و ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا قبووڵکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، لیژنەی تەمبێکاری ماوەی دوو هەفتەی پێویستە، تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدات.

بژاردەکانی بەردەوام کەیسەکە سزادان و داخستنی سکاڵاکەیە، کە هەردووکیان ئەگەری کراوەن.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید روونیکردووەتەوە، لە ئەگەری سزادانی ریال مەدرید، ئەوا تەنیا سزایەکی دارایی دەبێت و هیچ خاڵێکی لە لالیگا لێکەم ناکرێتەوە.

هەفتەی رابردوو ریال مەدرید پەیامێکی توندی بۆ یەکێتیی تۆپی پێ و ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا نارد و لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا بە بوونی رکابەری ساختە تۆمەتبارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button