ئاسیاگرنگترین

جامی ئاسیای 2031 لە کوێ دەکرێت و چەند وڵات نیازی میوانداریکردنیان پیشانداوە؟

رکابەرییەکی توند لە نێوان وڵاتە زلهێزەکانی ئاسیا دروستبووە

Yariga App

یاریگا –

ئوسترالیا نیازی خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای 2031 پیشانداوە.

وڵاتە دوورەدەستەکە لە ساڵی 2015 میوانداری پاڵەوانیەتییەکەی کرد و دەیەوێت جارێکی دیکە میوانداری کەرنەڤاڵە گەورەکەی کیشوەری ئاسیا بکات.

یەکێتیی تۆپی پێی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە

دڵخۆشین بە پیشاندانی نیازی میونداریکردنی جامی ئاسیا بۆ ساڵی 2031. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی تۆپی پێ لە ئوسترالیا و ئامادەین پابەندی هەموو پێوەرەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ببین.

لەلایەکی دیکەوە، وڵاتانی ئوزباکستان، تاجیکیستان و کیرگیزستان دەیانەوێت بە فایڵێکی هاوبەش، رکابەری ئوسترالیا بکەن و میوانداری گەورەترین رووداوی وەرزشی کیشوەرەکە بکەن.

ئوسترالیا و هەرسێ وڵاتەکەی ناوەڕاستی ئاسیا نیازی خۆیان بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای 2031 پیشانداوە.

پێشتر ئیماڕات، کۆریای باشوور و ئیندۆنیزیاش فایڵی خۆیان بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا کردووە.

پاڵەوانیەتی داهاتووی جامی ئاسیا لە ساڵی 2027 لە سعوودیە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button