
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ چێڵسی میوانداری ساوسامتن دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:15 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسامتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

چێڵسیەكەی ئێنزۆ مارێسكا سێ یارییە لەسەر یەک تامی بردنەوەی نەكردووە و بە بارودۆخێكی سەختدا تیدەپەڕێت.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 26 یاریی لە 12 یاریی براوە بووە، حەوت یاریی یەكسان بووە و حەوت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ساوسامتن لە ریزبەندی كۆتایی پرێمەرلیگە لە 26 یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە وسێ یاریی یەكسان بووە و 21 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 9خاڵ لە ریزبەندی 20 پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ چەندین یاریزانی رووبەڕووی ساوسامتن دەبێتەوە.
هەریەك لە یاریزانان نیكۆلاس جاكسن، مادویكێ، فۆفانا، لاڤیا، بادیاشێڵ و مارك گێی ناتوانن بەشداری یارییەكەی بەرامبەر ساوسامتن بكەن.
لە بەرامبەردا ساوسامتن بە بێ بێدناریك، ئۆگۆشكۆ، ستیوارت رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
یۆرگێنسن
گوستۆ، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
نیتۆ،پاڵمەر، سانچۆ
ئێنكونكو
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ساوسامتن
رامسدەیڵ
ئاریبۆ، كۆتچاب، جەیمس
ویڵنگتۆن، فێرناندێس، ئوگوچكفۆ، پیتەرس
سولێمانا ، ئارچەر، دیبڵینگ