خوله‌کانی دیکەگرنگترین

گاڵاتەسەڕای: مۆرینیۆ رەگەزپەرستە و لە فیفا سکاڵای لەسەر تۆماردەکەین

''وەکو مەیموون هەڵدەپەڕین''

Yariga App

یاریگا –

گاڵاتەسەڕای هەنگاوێکی توند لە دژی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ دەگرێتەبەر.

لەدوای یەکسانبوونی گاڵاتەسەڕای و فەنەرباچێ لە گەڕی 25ی سوپەرلیگی تورکیا، گاڵاتەسەڕای دەستبەجێ سکاڵای لە دژی مۆرینیۆ تۆمارکرد.

یانەکەی ئیستانبووڵ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هێرشێکی توندیکردە سەر مۆرینیۆ بە کەسایەتییەکی پڕمشتومڕی وەسف کرد.

گاڵاتەسەڕای بڵاویکردووەتەوە

لەوەتەی مۆرینیۆ کارەکانی لە تورکیا دەستپێکردووە، بەردەوام لێدوانی پڕمشتومڕی داوە، ئەو لێدوانەی لە دوای یارییەکەی ئەمڕۆش دراوە، زۆر نا ‘ئەخلاقییە’. بەهۆی لێدوانی رەگەزپەرستییەوە، رێکاری یاسایی لە دژی مۆرینیۆ لە فیفا و یوێفا دەگرینەبەر.

مۆرینیۆ لە دویا یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند

ئەوانەی لەسەر کورسی یەدەکی گاڵاتەسەڕای دانیشتبوون، کاتێک ناوبژیوان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئەوان دەدا، وەکو مەیموون هەڵدەپەڕین.

لێدوانەکانی مۆرینیۆ وەکو لێدوانی رەگەزپەرستی لێکدراوەتەوە و کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.

گاڵاتەسەڕای بە 64 خاڵ و بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ فەنەرباچێ، پێشەنگی سوپەرلیگی تورکیای گرتووە.

شەڕە قسەی نێوان مۆرینیۆ و ئیکاردی دەگاتە لووتکە و سپێشەڵ وەن هێرشێکی توندی دەکاتەسەر

بابەتی زیاتر

Back to top button