عێراقکوردستان

هەولێر چۆن مووچەی دوو تیپی داوە؟ مووچەی پێشکەوتووان کەی دەدرێت؟

بە داهاتی یەکێک لە یارییەکان هەولێر مووچەی دوو تیپی داوە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر مووچەی دووتیپی خەرج کرد و بریاریشە پێش دەسپێکی مەشقی سبەی مووچەی پێشکەوتوانیش دابەش بکات.

دووشەممە ( 24ـی شوباتی 2025 ) دەستەی کارگێڕی هەولێر مووچەی هەر دووتیپی ژێر 16 ساڵان و تیپی ژێر 21 ساڵانی دابەش کرد، ماوەیەکی زۆربوو ئەم دوو تیپە مووچەیان وەرنەگرتبوو بۆیە ئەمڕۆ شایستەی داراییان بۆ خەرجکرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، پارەی پێدانی مووچەی ئەم دوو تیپە لە داهاتی بلیتی یاریی نێوان هەولێر و قوەجەوییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دراوە کە هەر بلیتێک بۆ شوێنی ئاسایی نرخی 2000 دینار بوو، جگە لە شوێنی ڤی ئای پی کە نرخی بلیتەکەی 25000 بووە و نرخی بلیتی ڤی ڤی ئای پی 50000 بووە،  سەرچاوەکە ئەوەشی گوت کە سبەی سێ شەممە ( 25ـی شوباتی 2025 ) پێش دەسپێکی مەشقەکانیان، مووچەی مانگێکی تیپی پێشکەوتووانی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دابەش دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button