کوردستان

دوای ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی نایابی کوردستان، دوو راهێنەر دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە

ئاکرێ بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و هەولێریش خاڵێکی گرنگی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

جارێکی تر ئاکرێ تووشی شکست هات، هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی خاڵێکی گرنگی لە زاخۆ وەرگرت.

لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ لە یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر رووبەرووی پیشەسازی بوویەوە، ئاکرێ جارێکی تر رێگای سەرکەوتنی نەدۆزیەوە و بە ئەنجامی 1 _ 0 شکستی هێنا، بردنەوەیەکی گرنگ بوو بۆ پیشەسازی کە بە 23 خاڵ هاتەوەریزبەندی 10ـەیەم و ئاکرێش بە 26 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم مایەوە، دوای یارییەکەش بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا هەژار سابیر راهێنەری ئاکرێ داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە دەستەی کارگێڕی یانەکە کردووە.

پێشمەرگەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و 2 _ 1 لە برایەتی بردەوە، دوای یارییەکەش یونس سلێمان راهێنەری برایەتی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە بەڵام تا ئێستا کارگێڕی برایەتی بریاری کۆتاییان لە سەر راهێنەرەکە نەداوە، برایەتی 26 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی چوارەم دێت.

هەولێر بەبێ ئامادەبوونی چەند یاریزانێکی خاڵێکی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە زاخۆ وەرگرت و 1 _ 1 یەکسان بوو، هەولێر 24 خاڵی هەیە لە ریزبەندی حەفتەمە و زاخۆش بە 35 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button