ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد خواردن کەمدەکاتەوە لە ستاف و راهێنەران!

Yariga App

یانەی مانچێستەر یونایتد لە بڕیارێکی سەیردا، بژاردەی خواردن لە چێشتخانەی یانەکە کەمدەکاتەوە.

بە بڕیاری سێر جەیمس راتکلیف، لەمەودوا ستاف و کارمەندان دەتوانن تەنها سوپ و ساندویچ بخۆن لە چێشتخانەی یانەکەدا. ئەم بڕیارە راهێنەرەکانیش دەگرێتەوە و تەنها یاریزانانی تیمی یەکەم بۆیان هەیە لەوە زیاتر بخۆن.

یونایتد لە راپۆرتی دارایی خۆیدا ئاشكرایکرد تەنها لە سێ مانگی کۆتایی 2024دا بڕی35 ملیۆن دۆلار زەرەریان کردووە. زیانە گەورەترە لە راپۆرتی ساڵانەدا بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەکە بەدەستییانەوە دەناڵێنێت لەم چەند ساڵەی دواییدا.

ئەو خواردنەی لە کارینگتن دەدرێت بە ستاف و کارمەندان جگە لە یاریزانان
ئەو خواردنەی لە کارینگتن دەدرێت بە ستاف و کارمەندان جگە لە یاریزانان

پارساڵ، سێر جەیمس بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان  250 کەسی لە ستافی یانەکە دەرکرد و بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، بەنیازیشە 200 کەسی دیکەش دووربخاتەوە.

ئەمە جگە لەوەی، رێگەنەدرا  تیمی خوار 18 ساڵی یانەکە لە ئۆڵدترافۆرد یاری جامی ئینگلەرای لاوان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی یانەکە 10 هەزار دۆلار تێچووی بۆ بگەڕێەوە.

کێشەکانی یونایتد تەنها لەنێو یاریگادا نیە و بەهۆی بڕیارە هەڵەکان، دان ئاشوۆرزی بەڕێوبەری وەرزیش لەماوەی رابردوو دوورخرایەوە دوای تەنها چوار مانگ لە دەستبەکاربوون.

شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا تا ئێستا لە پلەی 15هەمدان و تەنها 13 خاڵ دوورن لە ناوچەی دابەزین بۆ پلە یەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button