ئیتاڵیا

میلان هەر سێ ئەستێرە گەورەکەی بەڕێدەکات

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان بە نیازە رافایل لیاو، تیۆ هێرناندێز و مایک ماینان لە گواستنەوەی زستانەدا بفرۆشێت.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، میلان ناڕازییە لە ئاستی ئەو سێ یاریزانە و بەنیازی گۆڕانکاری گەورەیە لە گواستنەوەی هاوینەدا. هەربۆیە دەیەوێت پارەیەکی باشی دەستبکەوێت و لە بنیاتنانەوەی یانەکەدا خەرجی بکات.

مایک ماینانی گۆڵپارێز نزیکە لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2029 بەڵام سەرچاوەکە دەڵێت ئەمە گۆڕانکاری لە پلانی یانەکەدا دروست نەکات، بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا هەڵەی گەورەی هەبووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجامەکان هەبووە. بە تایبەت لە یارییەکەی فێینۆرد کە بەهۆیەوە لە خولی پاڵەوانەکان دەرکران.

هەرچی لیاوە، سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 175 یۆرۆیە بەڵام رۆسۆنێری ئامادەیە بەکەمتر بیفرۆشێت بەهۆی ئەوەی ئاستی جێگیر نیە و لە هەندێک یاریدا زیانی لە قازانج زۆرترە.

تیۆ هێرناندێزیش هەمان ئاستی وەرزی رابردوو پێشکەش ناکات و هەڵە تاکەکەسییەکانی بەردەوام دووبارە دەبنەوە.

گازیتا دەڵێت، پلانی یەکە دەگۆڕێت بەپێی گەیشتن یاخود نەگەیشتنیان بە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

میلان لە ئێستادا لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی سکودێتۆ دایە و 8 خاڵ لە پلەی چوارەمەوە دووبارە ئەمەش بە 12 هەفتە بەر لە کۆتایی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button