ئینگلتەرا

رۆبێرتسن: سەڵاح لە هەسارەیەکی دیکە هاتووە

Yariga App

یاریگا –

ئاندرۆ رۆبێرتسن، ئەستێرە و بەرگریکاری لیڤەرپوول ستایشی ئاستی نایابی محەمەد سەڵاح دەکات و پێی وایە لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتووە.

سەڵاح لە سەردەمی پێپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی، بۆ یەکەمجار یارمەتی لیڤەرپولی دا بۆ بردنەوەی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە لە پرێمەرلیگ و لە هەردوو یارییەکە تیپەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەستێرە میسڕییەکە لەم یارییەدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد و دەریخست کە لە لوتکەی ژیانی وەرزشی خۆیدایە.

ئاندرۆ رۆبێرتسن، کە لەگەڵ سەڵاح یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لیڤەرپوول کە لە ساڵی 2020دا نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، سەبارەت بە درەوشاوەیی ئەستێرە میسرییەکە بە BBC گوت:

سەڵاح لە جیهانێکیترەوە هاتووە و لە لوتکەی یارییکردن دایە. بە دڵنیاییەوە زۆر دڵخۆشین بە بوونی لە تیپەکەماندا. ئاستی بەرگرییەکەی لە گەڕانەوەی لەگەڵ دیاز نایاب بوو و ئەوەش کلیلی هێشتنەوەی گۆڵەکەمان بە خاوێنی بوو.

لیڤەرپوول یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە و بەم بردنەوەیە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئارسیناڵی دووەم بۆ 11خاڵ زیادكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button