ئینگلتەراگرنگترین

ڤینگەر: ئارسیناڵ چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوی پریمەرلیگی لە 20% زیاتر نییە

Yariga App

یاریگا –

ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵ پێی وایە چانسی تیپەکەی پێشووی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ لە 20% زیاتر نییە، ئەمەش دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی 2-0 لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

لیڤەرپوڵ بە 11 خاڵ لە پێش ئارسیناڵی خاوه‌ن پله‌ی دووەمی ریزبەندیه‌، کە گه‌نه‌رز یەک یاری کەمتری كردووه‌.

ڤینگەر لەكاتی شرۆڤه‌ی یاریی مان سیتی و لیڤه‌رپوول، له‌ تۆڕی “BeIN Sports”  گوتی،

دەتوانی بڵێیت چانسی بردنەوەی نازناوی پرێمه‌رلیگ بۆ لیڤەرپوول 80% تاراده‌یه‌كی زۆر دوای بردنه‌وه‌ی له‌ مان سیتی نازناوه‌كه‌ی یه‌كلایی كردووته‌وه‌.

لە وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئارسیناڵ ده‌رفه‌تی ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ بكات، ڤینگه‌ر گوتی،

ئارسیناڵ بە ڕێژەی 20% ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی ماوه‌، بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی، له‌وانه‌یه‌ کەمێک بەخشندە بم.


باسی له‌وه‌شكرد، لەگەڵ ئەوەی 11 یاری ماوە و لیڤه‌رپوول 11 خاڵ له‌ پێشه‌و  یارییەکی زیاتر كردووه‌، به‌ڵام لە سەرەتای وەرزه‌وه‌ تەنها یەک یاری لە پریمەرلیگ دۆڕاندووە، ئەستەمە چاوەڕێی ئەوە بکرێت لە کۆتا 11 یاریی 4 یاریی بدۆڕێنێت.


له‌ كۆتاییدا ڤینگه‌ر سه‌رسامی خۆی به‌ ئاستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح نیشاندا و گوتی، ناكرێت ئه‌م یاریزانه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر دووربخرێته‌وه‌ و یارییه‌كی نایاب ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button