
یاریگا –
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داهاتووی جۆشوا كیمیچ ئەستێرەی ئەڵمانی یانەكەی یەكلاییدەكاتەوە.
كیمیچ لە هاوینی ساڵی 2015 لە ریزەكانی شتوتگارتەوە بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.
گرێبەستەكەی كیمیچی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
🚨🔴 The negotiations between FC Bayern and Joshua #Kimmich are well advanced.
The contract extension is expected to be finalised in the coming days. Understand a new top contract at least until 2028 is possible. Final details still need to be clarified.
As always reported… pic.twitter.com/CKrhzQiEmp
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) February 23, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ لە تۆڕی سكای سپۆرت، گفتوگۆكانی نێوان بایرن میونشن و جۆشوا كیمیچ زۆر پێشكەوتوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یاریزانەكە یەكلاییبكرێتەوە، گرێبەستە نوێیەكەی كیمیچ لەگەل بایرن میونشن تاوەكو ساڵی 2028 دەبێت و تەنیا چەند وردەكاریەكی گرێبەستەكەی ماوە.
كیمیچ لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە چاودێری دەكرا و لە سەرووی هەموویانەوە بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی هانزی فلیک لە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانیەكەدا بوو.
جۆشوا كیمیچ لەم وەرزەدا بەشداری لە 36 یاریی كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و 10گۆڵیش درووست بكات.