
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میستی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی بەردەوامە.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ.
گۆڵی یەكەمی لیڤەرپوول محەمەد سەڵاح بە ئەسیستی دۆمینیك سۆبۆسلای كردی و گۆڵی دووەمیش سۆبۆسلای بە ئەسیستی محەمەد سەڵاح كردی.
Another goal and assist for the Egyptian King 🇪🇬👑
Your #MCILIV Player of the Match 🏆 pic.twitter.com/JnaC5aG0J4
— Liverpool FC (@LFC) February 23, 2025
محەمەد سەڵاح تەنیا لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی چەند ریکۆردی شکاند؟
◉ بەدرێژایی مێژووی پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاح تاکە یاریزانە لە دوو وەرزی جیاواز بەشداریی +40 گۆڵی کردووە.
◉ بەدرێژایی مێژووی پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاح تاکە یاریزانی لیڤەرپوولە لە وەرزێکی پرێمەرلیگ 16 گۆڵی دروستکردووە.
◉ بەدرێژایی مێژووی پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاح تاکە یاریزانە لە وەرزێک +25 و +15 ئەسیستی کردووە.
◉ بەدرێژایی مێژووی پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاح تاکە یاریزانە لە یاریی چوون و هاتن بەرامبەر پاڵەوانی خولەکە گۆڵ و ئەسیستی کردووە.
◉ لەم وەرزە محەمەد سەڵاح تاکە یاریزانە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 50 گۆڵی کردووە.
◉ لەدوای مێسی لە وەرزی 2014/15، محەمەد سەڵاح یەکەم یاریزانە لە وەرزێکی پێنج خولە بەهێزەکە لە 11 یاریی جیاواز گۆڵ و ئەسیستی بەیەکەوە کردووە.
◉ گۆڵەكەی محەمەد سەڵاح گۆڵی ژمارە 16ی یاریزانەكە بوو لە پرێمەرلیگ كە لە دەرەوەی یاریگای ئانفیڵد.
◉ هەروەها سەڵاح بووە سێیەم یاریزان لە وەرزێكی پرێمەرلیگدا زۆرترین گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بكات، بە یەكسانی لەگەڵ كیڤن فلیپس وەرزی 1999/2000 و هاری كەین وەرزی 2022/2023 ئەستێرە میسڕیەكە نزیكە لە شكاندی ئەو ژمارە پێوانەییە.
بەوبردنەوەیە لیڤەرپوول ژمارەی خاڵەكانی بۆ 64 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ئارسیناڵی دووەم بۆ 11خاڵ زیادكرد.