ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ستایشی ئاستی تیمەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای شکستەکەیان لە یاریی لووتکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول، پێپ گواردیۆلا هێشتا ستایشی تیمەکەی کرد.

سیتی دوای کرانەدەرەوەی لە چامپیۆنزلیگ لەسەردەستی ریال مەدرید، بۆ ساڕێژکردنی برینەکەی میوانداریی رێدزی کرد لە هەفتەی 27ی خولی ئینگلیزی بەڵام 0-2 بە میوانەکەی دۆڕا.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە پێپ وتی

ئەمڕۆ دۆڕاین، بەڵام بەڕاستی ئاستمان باش بوو، زۆر باش. من ئاستی تیمەکەم بەرزدەنرخێنم.

لە رووی ریتم، فشار، هەماهەنگی لەنێوان زۆرێک لە یاریزانەکانمدا کە لە پێگەی قورس یارییان دەکرد. هەموو ئەوانە پەسەند دەکەم و زۆریش باشبوون.

بەو شکستە، کوڕانی پێپ دەرفەتی گەیشتنیان بە پلەی سێیەم لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ له پلەی چوارەم مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button